ئەپڵ بۆ ئەمساڵ زووتر مۆبایلەکانی ئایفۆن 15 دەخاتە بازاڕەوە

ماڵپەڕی Phon earena کە تایبەتە بە هەواڵەکانی بڵاوکردنەوەی مۆبایل، ئاشکرایکردووە، کۆمپانیای ئەمریکیی ئەپڵ بۆ ئەمساڵ زووتر دەستدەکات بە ناردنی مۆبایلی ئایفۆن 15 بۆ دابەشکەران.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت خۆی لە کێشەکانی کاتی نمایشکردن بپارێزێت کە لە ساڵی رابردوودا تووشی بوو کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەبەردەم بریکارەکانی مۆبایلدا بۆ ماوەیەکی زۆر مانەوە لە چاوەڕوانیدا.

هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ پێشبینیی ئەوە دەکات بۆ ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتر لە مۆبایلە نوێیەکەی بفرۆشێت کە بگاتە 89 ملیۆن یەکەی مۆبایلی ئایفۆن 15، لەکاتێکدا لە ساڵی رابردوودا 78 ملیۆن یەکەی لە مۆبایلی ئایفۆن 14 فرۆشت.

 

بابەتی پێشتر

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ: هاتوچۆی گەشتیاری بۆ ساتێکیش راناوەستێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share