تەرمی پیاوێك لەنێوان دەیان ماری ژەهراویدا دۆزرایەوە

مردنێكی سامناك

پۆلیسی ویلایەتی ماریلاند-ی ئەمریكی لێكۆڵینەوەی لەبارەی مردنێكی نامۆی پیاوێك دەستپێكرد دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی لەنێو ماڵەكەیدا و چواردەوردراو بە دەیان ماری ژەهراوی.

پۆلیسی ویلایەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پیاوەكە كە تەمەنی 49 ساڵە بە مردوویی لە ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە و زیاتر لە 125 ماری ژەهراوی لە چواردەوریدا بووە، كە یەكێكیان بۆرمی و درێژییەكەی 4 مەتر بووە.

پێشتر پۆلیس ئاگاداركردنەوەیەكی لەلایەن دراوسێیەكی مردووەكەوە پێگەیشتووە و دۆزینەوەی بەبێهۆشی لەنێو مارە مەترسیدارەكاندا پێڕاگەیاندووە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند هیچ بەڵگەیەك نییە لەبارەی ڕوودانی تاوانەوە، ئاشكراشیانكرد دراوسێكانی زانیارییان نەبووە لەبارەی بوونی مار لە ماڵەكەیدا.

جینیفەر هاریس، لە هێزەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی گیاندارە مەترسیدارەكان ڕایگەیاند، هێزەكان چەندین جۆر ماری قەبارە و شێوە جیاوازیان لە تەنیشت تەرمەكەوە دۆزیوەتەوە.

لای خۆیەوە دەستەی فریاگوزاری، دانیشتووانی ناوچەكەیان دڵنیاكردووەتەوە كە پشكنینی وردی شوێنەكە كراوە و هیچ بڵاوبوونەوەیەكی مار لەئارادانییە و دەسەڵاتداران “سەرجەم مارە مەترسیدارەكانیان” كۆكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی: زۆرینەی داعشە هەڵاتووەكان دەستگیركراونەتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share