زانایان هاوشانی جگەرە دایانناوە.. ئەو خۆراکە چییە مرۆڤ ئالوودە دەکات؟

زانایانی زانکۆی میشیگان و زانکۆی ڤێرجینیا، هۆشداریدەدەن لە کۆمەڵێک خۆراک کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە جیهاندا دەخورێن دەخەنە ڕیزبەندییە خۆراکە مەترسیدارەکان و هاوشانی جگەرە دایاندەنێن و دەڵێ، “ئەو خۆراکانە مرۆڤ ئالوودە دەکەن”.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، چپسی پەتاتە، پیزا، دۆنات و خواردنە خێرا هاوشێوەکانی دیکە هۆکارێکی گەورەن بۆ ئالوودەبوونی مرۆڤ هاوشێوەی جگەرە.

بەپێی توێژینەوەکە خواردنە ئامادەکراوەکانی وەک، خواردنە خێراکان هۆکاری ئالودەبوونن، وەک پەتاتەی ئامادەکراو و چپسەکانی پەتاتە، هەندێک جۆری نان و سەموون، پیزا و دۆنات لەو خۆراکان کە لە ڕیزبەندیی جگەرەدان.

توێژەران بە بەکارهێنانی “پێوەرەکانی ئالوودەبوون” گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامە، کە ئەو خۆراکانە دەکەونە ڕیزی مەترسییەکانی جگەرەکێشانەوە، خواردنی بەردەوامی خۆراکە پرۆسێس کراوەکان ناتەندروستە و دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردندا، چونکە ئەم خۆراکانە وەک نیکۆتین کاریگەریی نەرێنییان لەسەر باری دەروونی و تەندروستی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم بەرهەمانە هەمان ستانداردی ئالوودەبوونیان لەگەڵ نیکۆتیندا هەیە.

توێژینەوەکە دەڵێت، ئەو خۆراکانە پەیوەندییان هەیە بە نەخۆشییەکانی دڵ شەکرە و قەڵەوی و کێشەی دیکەی تەندروستییەوە.

خۆراکەکان دەپەڕنەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی قۆلۆن، کێشەی گورچیلە، بیرچوونەوە.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پێکهاتەکانی ئەو خۆراکانە کاریگەریی لەسەر مێشک دروستدەکەن و ئارەزوویەکی زۆر و بەردەوام بۆ خواردنیان لە کەسەکەدا پەیدادەکەن.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بۆ رێگریكردن لە خۆپیشاندان هێزێكی زۆر بڵاوكراونەتەوە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share