توێژینەوەیەک هۆکاری زووتر چوونە ناو سووڕی مانگانەی کچان ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆی هارڤارد و خوێندنگەی چان بۆ تەندروستیی گشتی و پەیمانگای نیشتمانی بۆ زانستە ژینگەییەکان و کۆمپانیای ئەپڵ کراوە دەڵێت، “چوونە ناو سووڕی مانگانەوە، لەناو کچاندا پێشکەوتووە و زۆرینەیان بەر لە 12 ساڵی تیایاندا دەستپێدەکات”.

ئەو داتایانەی بۆ توێژینەوەکە پشتی پێبەستراوە، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دابینیکردووە و لەسەر بنچینەی توێژینەوەی 71 هەزار و 341 کەس بووە کە مۆبایلی ئایفۆن یاخود کاتژمێری ئەپڵیان بەکارهێناوە.

داتاکان دەریانخستووە، کچانی لەدایکبووی نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2005 لە ئاستێکی مامناوەنددا، لە 11 ساڵی و نۆ مانگیدا سووڕی مانگانەیان دەستپێدەکات، لەکاتێکدا لە رابردوودا و بەنمونە لەدایکبووانی نێوان ساڵانی 1950 بۆ 1969 یەکەم سووڕی مانگانەیان لە 12.5 ساڵیدا دەستی پێدەکرد.

دکتۆر زیفان وانگ، توێژەری سەرەکییە لە توێژینەوەکە و دەڵێت، ئەم بابەتە جێگەی بایەخە چونکە زوو دەستپێکردنی سوڕی مانگانە و هەبوونی سوڕی مانگانەی ناڕێک دەتوانێت ئاماژەبێت بۆ کێشە تەندروستییە ئەگەرییەکان لە دواتردا و ئەم گۆڕانکاریانە رەنگە ببنە هۆی کێشەی تەندروستی زیاتر و جیاواز.

ئەو توێژەرانەی کاریان لەسەر توێژینەوەکە کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە زوو دەستپێکردنی سوڕی مانگانە بەهۆی چەندین هۆکارەوە دەکرێت رووبدات، یەکێک لەوانە قەڵەوییە، کە توێژەران وەک یەکێک لە هۆکارەکان دیارییان کردووە و توێژینەوەی لەبارەوە دەکەن لە ئێستا، ئەوەش دوای ئەوەی قەڵەوی لەناو منداڵانی ئەمریکادا زیادیکردووە.

هاوکات لەگەڵ قەڵەویدا، چەند هۆکارێکی دیکە هەن وەک جۆری خواردن، هۆکارە ژینگەییەکان، فشار و قەلەقی و ئەزموونە نەرێنییەکانی منداڵی، هەموو ئەمانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر سووڕی مانگانەی کچان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆفێرێك ئەو كەسانە بە “كافر” ناودەبات كە سواری تەكسییەكەی نابن

شۆفێرێكی تەكسی ئایەتێكی “قورئانی پیرۆز” بەكاردەهێنێت بۆ كەمەندكێشكردنی سەرنشینان و ئەوەش كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە. وێنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە…
Total
0
Share