ئەگەر شەو دەموچاومان پاككردبێتەوە، پێویستە بەیانی بیشۆین؟

پاککردنەوەی قووڵ یەکێکە لە ڕۆتینەکانی پاراستنی ڕووخسار، بۆیە بە بەردەوامی پاککردنەوەی ڕووخسارت لەبیرمەکە، هەروەها هەندێک لە شێدارکەروە و زەیتەکانی تایبەت بە پاراستنی پێست لە شەودا بەکاربهێنە بەرلەوە بنویت.

پێستی ڕووخساری هەر کەسێک دەکرێت چەور، وشک یان مامناوەند بێت، یان دەکرێت خۆی هەستیاربێت بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست بەپێی جۆری پێستەکە، دەکرێت پێستت ئەوەندە وشک بێت بە بەکارهێنانی شێدارکەوەکانیش چارەسەری سەخت بێت بەڵام لە هەموو دۆخێکدا پاککردنەوەی پێست چ لە شەو و چ لە ڕۆژدا پێویستییەکە نابێت لەبیربکرێت.

دەکرێت شەوانە پێستی ڕووخسار بە قووڵی پاکبکرێتەوە، بەڵام لە بەیانیاندا پاککردنەوە و شتنێکی ئاسایی بۆ بکرێت ئەمەش بۆ زیان نەگەیاندن بە پێست.

هەمیشە ئامۆژگاری دەکرێین بەوەی ڕووخسارمان بەیانیان بشۆین لەبەر چەند هۆکارێک:

یەکەم: لە شەواندا کرێمەکانی شێدارکەرەوە یان ڤیتامینەکانی پێست بەکاردەهێنرێت بۆیە بەیانیان گرنگە ڕووخسار لە پاشماوەکانی پاکبکرێتەوە.

دووەم: گرنگە چەورییەکانی پێست و زەیتەکانی سەر ڕووخسار لە بەیانیاندا پاکبکرێتەوە لە بەیانیاندا لەکاتێکدا پێست بە سروشتی خۆی شەوانە ئەو چەورییانە دەردەدات.

سێیەم: پاککردنەوەی ڕووخسار لە بەیانیاندا گرنگە لەبەرئەوەی پێستی ڕووخسار لە شەواندا بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

درێژترین پرد لەنێوان هەولێر و موسڵ-دا دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق هاوڵاتییانی هەرێم قەرەبوودەكاتەوە و سبەینێ پارەكە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share