بە ئاوی سارد خۆت بشۆ.. شەش لە سوودەکانی

زۆربەی خەڵک وا راهاتوون بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆن، ئەمەش وایکردووە هەندێک کەس ترسیان هەبێت لە بەکارهێنانی ئاوی سارد لەکاتی خۆشتندا، سەرەڕای ئەو سوودە تەندروستیانەی کە ڕەنگە بۆ جەستە کۆببێتەوە.

شارۆن هام، پزیشکی نەشتەرگەریی ئێسک ئەمریکی دەڵێت، “خۆشتن بە ئاوی سارد یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ سوودوەرگرتن لە چارەسەری رەقبوون بۆ وەرزشوانان، بەتایبەتی دوای وەرزشکردن، چونکە هەرکەسێک وەرزش بکات دەتوانێت سوود لەم هەنگاوە وەربگرێت”.

روونیشیکردەوە، دوشکردن بە ئاوی سارد بە سەلامەت دادەنرێت، هەروەها هیچ مەترسییەک بۆ کەسانی تەندروست دروست ناکات، بەڵام ئەگەر تووشی هەندێک حاڵەتی پزیشکی بوویت، پێویستە پێش ئەوەی دوشێکی سارد بکەیت راوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت.

سوودەکانی خۆشتن بە ئاوی سارد:

  • بەرەنگاربوونەوەی سەرمابوون

بەرکەوتنی جەستە بە ئاوی سارد لەناکاو دەبێتەهۆی هاندانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە بەرپرسن لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و ڤایرۆسەکان کە دەبنە هۆی سەرمابوون، بۆیە بەزۆری ئامۆژگاری دەکرێت کە دوای خۆشتن بە ئاوی گەرم هەندێک ئاوی سارد بەکاربهێنرێت، تەنانەت ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێت.

  • کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی

ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوەی کلینیکی کاریگەری ئەرێنی حەمامی ساردی دەرخستووە لە نەهێشتنی نیشانەکانی خەمۆکی، بەتایبەتی لەو کەسانەی ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند مانگێک بە ئاوی سارد خۆیان دەشۆن.

 

هەروەها هەندێک لە توێژینەوەکانی تر گرنگی خۆشتن بە ئاوی ساردیان لە باشترکردنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی هەستکردن بە فشار و دڵەڕاوکێدا باسکردووە.

  • باشترکردنی سوڕی خوێن

گرنگی بەکارهێنانی ئاوی سارد بریتییە لە زیادکردنی ڕۆیشتنی خوێن، کە لە ئەنجامی فشاری جەستەدا روودەدات بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ناوەکی خۆی بپارێزێت کاتێک لەناکاو بەر ئاوی سارد دەکەوێت.

ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی رۆیشتنی خوێنێک کە دەوڵەمەندە بە ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بۆ بەشە تووشبووەکانی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی پشوودانی بەشە تووشبووەکان و بەمەش هەستکردن بە ئازار و نیشانەکانی تری نەخۆشی کەمدەکاتەوە، بەپێی وتەی ئەو پزیشکە ئەمریکییە.

  • کرداری میتابۆلیزم “گۆڕینی خۆراک بۆ وزە” رێکدەخات

بەرکەوتنی جەستە بە ئاوی سارد وا دەکات زیاتر کار بکات بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوەکی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی میتابۆلیزم و بەم شێوەیە بڕێکی کەم لە کالۆری دەسوتێنێت.

  • کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازاری ماسولکەکان

خوێنبەرەکان تەسک دەبنەوە کاتێک جەستە بەر ئاوی سارد دەکەوێت، ئەمەش بەشدارە لە رۆیشتنی خوێنی دەوڵەمەند بە ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بۆ ناوەندی لەش و ئەندامە سەرەکییەکان و دوای گەڕانەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ باری ئاسایی خۆی، خوێنبەرەکان فراوان دەبن و خوێنی پڕ ئۆکسجین دەگەڕێننەوە بۆ شانەکانی جەستە، کە یارمەتی نەهێشتنی هەوکردن دەدات کە دەبێتە هۆی ئازاری ماسولکەکان لەوانەیە دوای وەرزشکردن رووبدات.

  • کەمکردنەوەی ئازارە ناوبەناوەکان

چارەسەر بە سەرما بەشدارییەکی زۆری هەیە لە کەمکردنەوەی ئازار، بە کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا، ئەمە جگە لەوەی رۆڵی هەیە لە کاریگەریی لەسەر لێکدانەوەکانی مێشک بۆ جۆری ئازارەکان.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share