گەورەترین کەشتیی گەشتیاری یەکەم گەشتی خۆی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ گەورەترین کەشتیی گەشتیاری یەکەم گەشتی خۆی دەستپێکرد و  لە بەندەری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا بەڕێکەوت.

کەشتیی “ئایکۆنی دەریاکان”، کە سەر بە کۆمپانیای رۆیاڵ کاریبییانی ئینتەرناشناڵە و درێژییەکەی 365  مەترە، یەکەم گەشتی لە باشووری فلۆریداوە دەستپێکرد و ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت.

لیۆنێل میسی، ئەفسانەی تۆپی پێ و هاوڕێکانی لە یانەی ئینتەر میامی، رۆژی سێشەممەی رابردوو لەنێو کەشتییەکەدا بوون و بەبۆنەی نزیکبوونەوەی دەستپێکی یەکەم گەشتی کەشتییەکەوە ئاهەنگیان دەگێڕا.

جەیسۆن لیبرتی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی رۆیال کاریبییان، رایگەیاند، کەشتییەکە بەرهەمی زیاتر لە 50  ساڵ شەونخونی و کاری بەردەوامە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە  باشترینەکان پێشکەشی جیهان بکەین.

دەشڵێت، کەشتییەکە دۆخ و شێوازی گەشتکردن دەگۆڕێت و خەونی هەموو تەمەنەکان بۆ گەشتکردن بەدیدەهێنێت.

بۆ یەکەمجار لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2022 پەردە لەسەر کەشتییەکە لادرا، توانای هەڵگرتنی حەوت هەزار و 600 سەرنشینی هەیە، جگە لە دوو هەزار و 350 کارمەند.

کەشتییەکە لە 20 نهۆم پێکهاتووە و 40 چێشتخانەی تێدایە لەگەڵ شەش خلیسکێنەی ئاوی و حەوت گەرماو و مەلەوانگەی گەشتیاریی و سەکۆی شانۆ.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمووان لە خەمی چارەسەردا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share