پزیشکێکی پسپۆڕ: خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات بەمەرجێک لە شوێنێکی کراوە بخورێتەوە

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت، خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا لە کاتێکدا پلەی گەرمی بەرزە، دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستە و یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات، بەڵام بەو مەرجەی لە شوێنێکی کراوە بخورێتەوە کە هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ بکات، نەوەل لە ژوورێکی داخراو کە هەواگۆڕکێی تێدا نەبێت.

پزیشکەکە بابەتەکە زیاتر رووندەکاتەوە و دەڵێت، “خواردنەوەی چا یان هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی مولولەکانی خوێن و زیادکردنی رێژەی ئارەقکردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جستە، بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراو، خواردنەوەی ئاوی سارد یاخود شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی دەدات “.

پسپۆڕەکە ئاماژە بەوەشدەکات، خواردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی چا وەک گوڵەبەیبوون، لێمۆ، نەعنا، یاخود شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە،  هاوکات پێویستە لە هاویندا مرۆڤ دووربکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، رۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
Total
0
Share