چۆن دەزانیت کرمی شریتی لە جەستەدا هەیە؟

شارەزایانی بواری پزیشکی چەند نیشانەیەکی چاوەڕواننەکراوی بوونی کرمی شریتی لە جەستەدا ئاشکرا دەکەن و رێگەکانی خۆپارێزی دەخەنەڕوو.

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت، “کرمی شریتی یەکێکە لەو حاڵەتانەی بەزۆریی تووشی منداڵ دەبێت، بەهۆی ئەوەی منداڵان کەمتر دەتوانن پاکوخاوێنی بپارێزن، زۆرینەی جار لەرێگەی ئاژەڵە ماڵییەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، تەنانەت دەکرێت پێوەدانی مێشوولەش ئەم جۆرە نەخۆشییە بگوازێتەوە”.

بە وتەی پزیشکەکە، کرمی شریتی بۆ ناو هەموو جەستە دەجوڵێت بە ریخۆڵەکانەوە تەنانەت بۆ ناو چاو، بەڵام پێویستە بەبێ دواکەوتن چارەسەربکرێت و کۆتایی پێبهێنرێت.

زۆرجار بوونی کرمی شریتی کۆمەڵێک نیشانەی هەیە کە رەنگە لای زۆرینەی خەڵك روون نەبێت لەوانەش:

-هەوکردنی لووت و چاو، خورانیان بەتایبەت لەکاتەکانی بەیانیان، بوونی دەردراوی چاو و هەستکردن بە وشکبوونەوەی ناو چاو.

-نەخۆش هەست دەکات وردە لم لەناو چاویدا هەبێت.

-سووربوونەوەی چاو کەمبوونەوەی ئاستی بینین، هاتنی فرمێسکی زۆر لە چاو.

 

بابەتی پێشتر

مانگی شین چییە؟.. جیهان چاوەڕێی دیاردەیەکی دەگمەنە

بابەتی دواتر

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share