بەر لەوەی بەڕۆژوو ببیت.. چەند ڕینماییەک بۆ خانمانی دووگیان لە ڕەمەزاندا

محەمەد عەبدولحەلیم پزیشکی پسپۆڕی منداڵبوون و خانمان ڕایگەیاند، خانمانی دووگیان دەتوانن بەڕوژوو ببن، بە مەرجێک هیچ کێشەیەکی دووگیانی، شەکرە، فشاری خوێن و کێشەی گورچیلەیان نەبێت.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەش دا، بەر لەوەی بڕیاری بەڕوژووبوون بدات، خانمی دووگیان پێویستە پشکنینی شەکر بکات و دڵیاببێتەوە لەوەی ڕێژەکەی لە 5.30 نزمترە.

هەروەها ڕوونیکردەوە، لە باری ئارەقکردنەوەی زیادە و سەرگێژخواردندا، یان لە بارێکدا گەر دووگیانییەکە لە مانگەکانی کۆتاییدا بوو(حەوت و هەشت و نۆ) و هەستیکرد جووڵەی منداڵەکە زۆر لە ڕۆژانی ئاسایی کەمتربووەتەوە، پێویستە ڕۆژووەکەی بشکێنێت و ڕۆژی دواتر بەڕووژوونەبێت.

ئەگەریش خانمەکە توانی بەڕوژوو ببێت و ئەو کێشانەی نەبوو، ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بەسووددەبن بۆی.

دابەشکردنی ژەمی بەربانگ بۆ دوو ژەم، هەروەها بۆ شکاندنی ڕۆژوو ئاو بەکارنەهێنێت.

کاتی نانخواردن، ئاو نەخواتەوە.

لە ماوەی جیاجیادا و لە نێوان بەربانگ و پارشێودا، لایەنی کەم خواردنەوەی 12 پەرداخ ئاو.

خۆلادان لە خوێ و خواردەمەنییە توونەکان.

ڕۆژانە خواردنی شیرینی لە یەک جار زیاتر نەبێت.

هەموو پارشێوێک خواردنی یەک مۆز، چونکە زۆر گرنگە بۆ تەندرووستیی خانمانی دووگیان.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share