زانایان: ماددەیەك لە گۆشت و شیرەمەنیدا چارەسەرە بۆ شێرپەنجە

ژمارەیەك لە زانایانی زانكۆی شیكاگۆ سوودە پێشبینی نەكراوەكانی ترشە چەورییەكانی ناو شیر و گۆشتی سوور ئاشكرادەكەن.

روونیشیدەكەنەوە ترشی ترانسفاكسینیك (TVA) دەشێت ببێتە هاریكارێكی باش لە چارەسەری شێرپەنجە، چونكە هاریكاری خانەكانی بەرگری دەكات بۆ دژەكردن بەناو گرێكان و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان. لەهەمان كاتدا ئەوانەی چارەسەری بەرگری دژ بە شێرپەنجەیان پێدەدەدرێت وەڵامدانەوەیان بۆ چارەسەر باشتر دەبێت، ئەگەر ئاستێكی زۆرتری TVA لە خوێنیاندا هەبێت.

جینگ چین-ی دكتۆری فەلسەفە و جانیت داڤیسۆن رولی- پسپۆڕی پزیشكی لە زانكۆی شیكاگۆ دەڵێن، چەندین توێژینەوە هەن كە دەیانەوێت پەیوەندیی نێوان سیستمی خۆراك و تەندروستی روونبكەنەوە، بەڵام وردەكاریی كاریگەرییان زۆر ئاستەمە بەهۆی جۆراوجۆری زۆری ئەو خۆراكانەی خەڵك دەیانخوات.

ئاشكراشیانكرد، بۆیە ئەوان جەختیان لەسەر ماددە خۆراكییەكان و ئەو سەرچاوانە كرد كە لە خۆراكەوە بەدەستدێت، لەگەڵ چۆنیەتی كاریگەرییان لەسەر ئەركی ئەندامەكان و نەخۆشییەكان، لەڕێیەوە ماددەیەكیان دۆزییەوە كە بەرگری دژ بە گرێكان زیاددەكات.

لەڕێی تاقیكردنەوە زانستییەكانەوە، زانایان پێشبینییەكانیان لەبارەی سوودی ترشە چەورییەكانی گۆشت و شیر لە چارەسەری گرێ شێرپەنجەییەكانی پێست و قۆلۆن لە مشك-دا تاقیكردەوە. بۆیان دەركەوت ئەو گیاندارانەی تەواوكاری خۆراكیان لەسەر شێوەی ترشی ترانسفیكنیك (TVA) پێدرا، وەڵامدانەوەیان بۆ چارەسەر باشتربوو لەو كۆمەڵەیەی پێیان نەدرابوو.

توێژینەوەكە دەڵێت، دەتوانرێت ترشی TVA وەك تەواوكاری خۆراك بۆ چارەسەر جیاوازەكانی شێرپەنجە بەكاربهێنرێت. كە مەبەست لێرەدا خواردنی زیاتری شیر و گۆشت نییە، بەڵكو گەیاندنی ماددەی سوودبەخشە بە جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەكی كاریگەر لەسەر شێوەی تەواوكاری سوودبەخش.

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن دۆخی هێزەکانیان لەعێراق و سوریا دوای راگەیاندنی ئاگربەست ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ژاپۆن کەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share