بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی تێكۆشەر و سەركردەی دیاری یەكێتی و كوردستان كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، تێكۆشەر و سەركردەی دیاری یەكێتی و كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا كە حامید حاجی غالی ئامادەبوو، رۆڵی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی كورد و قۆناغە سەختەكانی كوردایەتیدا بەرزنرخێندرا و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “مێژووی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی پڕ لە شانازی و تێكۆشانە، ئێمە بە رێز و پێزانینەوە لەو مێژووە درەوشاوەیە دەڕوانین و ئەزموونی تێكۆشەرە دێرینەكانمان رێنیشاندەرمان دەبێت تاوەكو بەردەوامی بە خەبات بدەین و خزمەتی گەلەكەمان بكەین”.

لە بەرامبەردا هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی دووپاتیكردەوە، وەك هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی مام جەلال دەبێت و لە بەرامبەر هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەكدا بە رۆحێكی پێشمەرگانەوە لە خزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نەتەوەییەكاندا دەبێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: لیستی ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت رەوانەی بەغداد کرا

بابەتی دواتر

سێ خۆراک کە یارمەتیی باشترکردنی بیرەوەری دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەی کارەبا کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تاوەکو بەرواری 31ی 7ی…
Total
0
Share