ڕانیە.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای ڕانیە – دەربەند شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، “ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی ڕانیە – دەربەند لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپڵدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا كە شۆفێری ئۆپڵەكەبوو”.

پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشكردووە، “شۆفێرەكە ناوی (ه،ڕ،خ) لەدایکبووی ساڵی 1990 و دانیشتووی قەڵادزێ بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share