پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە دوو چالاكی جیاوازدا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە سێ‌ ئۆتۆمبێلیان دزیبوو”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “لە چالاكییەكدا و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە لە گەراجی ماڵەكەی ئۆتۆمبێلەكەی دزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەوئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لە چالاكییەكی تردا و لەلایەن هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوان بەهاوكاری نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوو ئۆتۆمبێلی دزیبوو، ئەوەش دوای ئەوەی زانیاری كۆكرایەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە ئۆتۆمبێلێكی لەشاری هولێرەوە دزیووە و لە سلێمانی فرۆشتویەتیەوە، هاوکات لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێكی دیکەشی دزیوە”.

لەبارەی رێکارە یاساییەکانەوە پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “بەبڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبارەکە، یەکێکیان بەپێی ماددەی 446 و ئەوەی تریشیان بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share