زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا

كەمێك پێش ئێستا زەنگی چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدرا.

بەپێی خشتەی كاری پەرلەمان، بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 دەستپێبكات.

پێشتریش راگەیەندرا ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە پێناچێت رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەكە تەواو ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رێکاری یاسایی بەرامبەر بەڕێوەبەری شارەدێی شۆڕش دەگیرێتەبەر

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەر بەڕێوەبەری شارەدێی شۆڕش دەگیرێتەبەر. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share