گەنجێك لە دەریاچەی دوكان خنكا

گەنجێكی نیشتەجێی قەزای بازیان لە دەریاچەی دوكان خنكا و تیمی خۆبەخشی مەلەوانیی تەقتەق تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیا ئێستا گواستییەوە، گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دوكان خنكاوە و دواتر تەرمەكەی لەلایەن تیمی خۆبەخشی مەلەوانیی تەقتەقەوە دەرهێندراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەمان لە ڕووداوێكی خنكان و دیارنەمانی گەنجێك كە لەدایكبووی ساڵی 2001ی نیشتەجێی بازیان بووە بە مەبەستی كات بەسەربردن و مەلەكردن ڕووی لە دەریاچەی دوكان كردبوو، تیمی مەلەوانیی بنكەی بەرگریی شارستانیی دوكان چوونە شوێنی مەبەست و توانیان لە كاتێكی كەمدا تەرمەكەی بدۆزنەوە و دەریبهێنن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

كرێكارێكی پاككەرەوەی هۆتێل دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share