پزیشکێک: %17 ی پیاوانی جیهان کێشەی دواکەوتنی منداڵبوونیان هەیە

پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵی بلووری رایدەگەیەنێت، رێژەی کێشە لە دروستبوونی منداڵ بەهۆی پیاوانەوە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە بەراورد بە ژنان.

د. هەیفا تورکی پزیشکی راوێژکاریی ژنان و دواکەوتنی منداڵبوون و منداڵی بلووری بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، بەپێی ئامارە جیهانییەکان کێشەی دواکەوتنی منداڵبوون بەهۆی پیاوانەوە بۆ 50 -60% بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا کێشەکە بەهۆی ژنانەوە زیاتر لە 40% یە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکانی ژنان زیاتر بەهۆی قەڵەوی، تەمەنی سەروو 35 ساڵان، سترێس، جگەرەکێشان، تێکچوونی منداڵدانەوەن، بەڵام کێشەکانی پیاوان زیاتر کێشە لە پەیوەندی سێكسی و تۆو و جگەرەکێشان و نەخۆشی دەواڵی و وەرزشنەکردن و سترێس خۆیان دەبیننەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: پێشوازییەکی باش لە سەرژمێریی ئەزموونی کراوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share