مانەوە لەبەردەم تیشکی خۆر چەند زیانێک بە پێست دەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادكردنی میلانینی پێست یان رەشبوون و تۆخبوونەوەی پیست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی تیشکی خۆر دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای 72 كاتژمێر وردە وردە رەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی شێرپەنجەی پێست.

هاوکات، پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست  ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە پێویستە هەمووان دژە خۆر بەكاربهێنن بۆ خۆپارێزی لە تیشكی و خۆر و كاریگەریەكانی لەسەر پێست، بە تایبەت بۆ ئەوانەی روخساریان پەڵەی هەیە.

باس لەوەشکراوە، تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربوون و چرچ بوونی پێست، سووربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبوونەوە و لاوازبوونی مولولەكانی خوێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو كەسانەی زۆرترین كات لەبەر خۆرن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست هەیە،  پێویستە ئەم رێنمایانە جێبەجێ بكەن:

*بەردەوام بەكارهێنانی دژە خۆر.

*خۆپاراستن تیشکی راستەوخۆی خۆر هەرچەندە دژە خۆریش بەكاربهێنن.

*بەكارهێنانی جلی قۆڵدرێژ و داپۆشراو لە پێناو سەلامەتی پێست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share