بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و ساماڵدا دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و ساماڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوکات خێرای با لە نێوان مامناوەند و چالاکدا دەبێت”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و ساماڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە و خێرای با لە نێوان مامناوەند و چالاکدا دەبێت”.