شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە دوای کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەوەوە، ئەگەری بەفربارین لە بەشێک لە ناوچەکان کراوەیە.

محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامیی ئەو نزمە پەستانە لەسەر ناوچەکانمان، هەرچەنە گۆڕانکاریی زۆر روودەدات لە چڕیی هەور و نەبوونی هەوری پێویست، ئێستا دووبارە گەشەکردنەوەی هەورەکان دەستیپێکردووه و ئەمشەو ئەگەری بەفر کراوەیە بۆ سلێمانی، هەڵەبجه، سۆران، مێرگەسۆر، خەلیفان، پیرمام، پێنجوێن، باڵەکایەتی، وەرتێ و شارباژێڕ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرەکە لە کاتژمێر 9ـی ئەمشەوەوە تاوەکو 3ـی شەو کراوەیە و پێشبینی ناکرێی بڕەکەش زۆربێت و کەمدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share