بەغداد دوو گرفتی هاوڵاتییانی هەرێم چارەسەر دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزیری بازرگانيی عێراق دڵنیایدا گرفتی شایشتەی دارایی جوتیاران و بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان چارەسەربكرێت.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لەگەڵ عەلا جەبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق بە تەلەفۆن قسەیانكردووە و دڵنیایدا ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی جوتیاران بۆ ساڵانی (2014-2015-2016) لە ‌یاسایی ئاسایشی خۆراك جێگیركراوە و نێردراوە‌ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كە ‌خوێندنە‌وە‌ی یە‌كە‌م و دووە‌می بۆ كراوە‌ بڕیار وایە‌ دوای جە‌ژن دە‌نگی لە‌سە‌ر بدرێت ئە‌و گرفتە‌ی جوتیاران چارە‌سە‌ردەكرێت.

لەبارەی پرسی بە‌شە‌ ئاردی هاوڵاتیانی هە‌رێم كە‌ پارێزگاكانی دیكە‌ی عێراق سێیە‌م بەشە ئارد دابەشدەكرێت لە ‌هە‌رێمی كوردستان تاوەكو ئێستا یە‌كە‌م وە‌جبە‌ تە‌واو نە‌بووە‌ بە‌هۆی ئە‌وە‌ی وە‌زارە‌تی بازرگانیی گە‌نمی پێویستی دابیننەكردووە‌ ‌ بۆ ئاشە‌كانی هە‌رێم، وە‌زیری بازرگانی بە‌ڵێنیدا كە‌ لە‌ماوە‌ی دوو ڕۆژدا چارە‌سە‌ری كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی هاوڵاتیيانی هە‌رێم بكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكرد، پرسی سە‌بە‌تە‌ی خۆراك كە‌ بە‌شی هە‌رێمی كوردستان دواكە‌وتووە‌، وە‌زیری بازرگانی بە‌ڵێنیدا ‌لە ‌سبە‌ینێوە‌ دە‌ستبە‌كاربن بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و بە‌شە‌ی ماوە‌ بینرێن و سە‌بە‌تە‌یە‌كی دیكە‌ی خۆراك دابە‌شبكرێت.

بابەتی پێشتر

بەرپرسی پێشووی پاراستنی پارتی: خەڵك ڕقیان لە فەرمانڕەوابوو لەناو قەڵاش پارێزراو نابێت

بابەتی دواتر

توركیا چەكدارانی گروپە سورییەكان دەهێنێتە هەرێمی كوردستان شەڕی پەكەكەیان پێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share