پڕۆژەیەک بە بودجەی 470 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت

پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردن بە بودجەی 470 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیەک بە بودجەی 470 ملیۆن دینار لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکە بریتیییە لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەند شەقام و کۆڵانێکی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەڵەبجە و لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بە بودجەی 470 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی شارەوانی و ئاستی خزمەتگوزاری شارەکە بەرزدەکاتەوە و کار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share