لە هەولێر مامۆستایەک ماوەی یەک ساڵ و نیو دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی حەوت ساڵ

لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر منداڵێکی تەمەن 7 ساڵ ماوەی ساڵ و نیوێکە لەلایەن مامۆستایەکییەوە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەر، ئەگەری هەیە چوار منداڵی دیکەی هەمان قوتابخانە کەیسی هاوشێوەیان هەبێت.

لە دوێنێوە هەواڵی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە قوتابخانەیەکی تایبەتی عەنکاوە لە شاری هەولێر بڵاوبووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە لەلایەن مامۆستاکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە ئەگەر ئاشکرای بکات.

ئەو منداڵە حەوت ساڵە لەلایەن مامۆستاکەیەوە کە خەڵکی دیمەشقە و تەمەنی 35 ساڵە، چوار جار دەستدرێژی کراوەتەسەر.

دایک و باوکی منداڵەکە باسیان لەوە کردووە، منداڵەکەیان لەلایەن مامۆستاکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە باسی نەکات و شوێنی گوێزان بە جەستەیەوەیە کە بەوشێوەیە ترساندوویەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: دەمانزانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانزانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات. شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share