ئەمڕۆ 126 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێپەڕدەبێت

126 ساڵ لەمەوبەر یەکەم رۆژنامەی کوردی لەلایەن کەسایەتیی دیاری بەدرخانییەکان چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە 22ی نیسانی ساڵی 1898دا میقداد مەدحەت بەدرخان، كەسایەتی دیاری بنەماڵەی بەدرخانییەكان یەكەم رۆژنامەی بە زمانی كوردی بەناوی رۆژنامەی كوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر چاپ و بڵاوكردەوە.

ئەو رۆژنامەیە لەماوەی پێنج ساڵدا بە گشتی 31 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە و بەهۆی دژایەتی عوسمانییەکان لە چەند شوێنێکی جیاواز چاپکرا، هاوکات بڵاوکردنەوەی ئەو رۆژنامەیە گرنگیەکی زۆری هەبوو بۆ زمانی کوردی چونکە تاوەکو ئەو کاتە زمانی کوردی تەنها زمانی قسەکردن بوو لە چوارچێوەی گێڕانەوە، هۆنراوە و پەخشانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای كەلار- دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share