محەمەدی حاجی مەحمود: حکومەتی عێراقی لاوازە و کورد بەهێزە

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئێستا کورد لە عێراق و سوریا و تورکیا بەهێزە و دەشڵێت، “پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان رەچاوی ئەوە بکات کە حکومەتی عێراقی لاوازە.”

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان جەختدەکاتەوە، کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای مافەکانی خۆی بکات و ئەگەر حکومەتی عێراق ئامادە نەبێت مافەکانی کورد بدات ئەوە دەبێت ئامادەنەبێت هیچ هاوکارییەکی بکات.

محەمەدی حاجی مەحمود باس لەوەشدەکات، حکومەتی عێراقی کوردی قبوڵ نییە هاوبەشی بێت و بە هاوبەشی خۆی نازانێت، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم رەچاوی لاوازیی حکومەتی عێراق بکات لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا.

وتیشی، “ناگاتە مانگ و نیوێکی دیکە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت، لەبارەی دۆزی کوردیشەوە ئاماژەی بە بەهێزی کورد کرد و رایگەیاند کورد لە عێراق و تورکیا و سوریا بەهێزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەكرێت

لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن. لە…
Total
0
Share