وادەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد ئاشكراكرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وادەی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد تایبەت بە پرسی مووچە ئاشكرادەكات.

پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی رایگەیاند، شەممەی داھاتوو وەفدێکی حکومەتی ھەرێم دەچێتە بەغداد.

وتیشی، “وەفدەکە پرسی دۆزینەوەی چارەسەری یەکجاریی بۆ مووچە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق تاوتوێ دەکات”

وەفدەکە بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم و بە ئەندامێتی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی دەبێت، وەك ئەوەی هەورامانی ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

هۆڵەندییەکان زیاتر لە 105 ملیۆن یۆرۆیان لە یاریی ئاگریندا خەرجکردووە

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەک لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share