ڕۆژهەڵاتی کوردستان: کوردێک لە بەندیخانەی سنە لە سێدارەدرا

هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی دووەم لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا.

بە پێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو هاوڵاتییە کوردە سێ ساڵ پێشتر سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپینرابوو و ئەمڕۆ سزاکەی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییە ناوی فاتێح قادرییە و تەمەنی 46 ساڵە، خێزاندارە و خەڵکی گوندی دەل سەر بە شاری سەوڵاوایە.

فاتیح سێ ساڵ بەر لە ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی کەسێک دەستگیرکراوە و دواتر سزای لەسیدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، ڕۆژی ڕابردوو کەسوکاری بانگکراون بۆ کۆتا چاوپێکەوتن.

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا (لە بەهارەوە) لانیکەم سزای سێدارەی 13 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنه جێبەجێ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بە زووترین كات مووچە دابەشبكرێت و هەر 30 رۆژجارێك بدرێت

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت، بەھۆی تەنگەژەكانی نێوان هەرێم و عێراق كێشەكان…
Total
0
Share