ئامارێک: ساڵی رابردوو 70 هەزار خێزان لە عێراق هەڵوەشاونەتەوە

بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لە ساڵی 2023 دا، نزیکەی 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە کە هۆکاری جیاوازیان لە پشتەوە بووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ئامارەکانی مانگی رابردووی هاوسەرگیریکردن و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە عێراق بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، لە مانگی ئازاردا 24 هەزار و 88 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، هاوکات شەش هەزار و 222 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

هەر بەپێی ئامارەکە رۆژانە 207 هاوسەر لەیەکتر جیادەبنەوە، واتە لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێت.

بەشێکی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق پەیوەندیان بە هاوسەرگیری پێشوەختە و کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كورسییەكانی سەدر بەسەر لایەنەكانی تردا دابەشدەكرێن

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، پشكی لایەنەكان لە كورسییەكانی پەرلەمان كە بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی سەدر-ەوە چۆڵبوون ئاشكرادەكات. دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی…
Total
0
Share