ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دووجار کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی دوابەدوای یەک ئەنجامدەدات.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران دوو کۆبوونەوەی ئاسایی یەک بەدوای یەک ئەنجامدەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی رابردوو بەهۆی پشووەکانی جەژنی رەمەزانەوە، ئەنجومەنەکە نەیتوانی کۆببێتەوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەش ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی زیاتر ئەنجامدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
Total
0
Share