فەتوایەكی نوێی سیستانی لەبارەی ئیسرائیل-ـەوە

عەلی سیستانی

عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق، فەتوایەكی نوێی لەبارەی ئیسرائیل-ـەوە دا.

فەتواكە كە لە نووسینگەی سیستانی-یەوە دەركراوە، سەبارەت بە كڕینی بەرهەمی ئیسرائیلی یاخود لایەنێك كە پشتیوانیی ئیسرائیل بكات دواوە و دەڵێت، “ئەو كارە ڕێگەپێدراو نییە.”
نووسینگەی عەلی سیستانی ئاشكرایكردووە، ڕاپرسییەكیان پێگەیشتووە و پرسیار لە سیستانی دەكرێت كە “ئایا كڕێن و فرۆشتن لە فرۆشگەیەك كە بەشێك لە قازانجەكەی بۆ ئیسرائیل تەرخان بكات، ڕێگەپێدراوە؟”
لە وەڵامدا گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، “ڕێگەپێدراو نییە مامەڵە بكرێت بە بەرهەمی ئیسرائیلی، یاخود بەرهەمی كۆمپانیایەك كە بە دڵنیاییەوە بسەلمێندرێت كە بەشێوەیەكی كاریگەر پشتیوانیی ئیسرائیل دەكات.”
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، سیستانی فەتوای لەبارەی بەكارهێنانی كهولی پزیشكی و ئەو دەرمانانەوە دا كە كهول لە پێكهاتەیاندا هەیە و وتی، “پاكژە، بەهۆی ئەوەی كهولی بەكارهێنراو تیایدا بەپێی پێویستی بەكارهێنانە، دەشكرێت بخورێت.”
بابەتی پێشتر

سەیدسادق.. دەست بەسەر نیو تۆن دەرمانی گەورەكردنی سنگ و سمتدا گیرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا داوای گۆڕانکاری لە یادکردنەوەی مەولوددا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share