وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بڕی بەرهەمهاتووی گەنمی ئەمساڵ لە 20 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، بڕی بەرهەمهاتووی گەنمی ئەمساڵ دەگاتە شەش ملیۆن تۆن کە لە ئاستی پێداویستیی ناوخۆ زیادترە.

مەهدی سەهر جبوری بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ بڕی بەرهەمی گەنم دەگاتە شەش ملیۆن تۆن، دوو ملیۆن تۆن گەنمی ساڵی رابردووش لە کۆگاکاندا ماون.

ئاشکراشیکرد، بڕی گەنمی عەمبارکراوی گەنمی ئەمساڵ 25% ی زیاترە لە پێویستی ستراتیژی وڵات، ئەمەش لە 20 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

باسیلەوەشکرد، شوێنمان بۆ خەزنکردنی شەش ملیۆن تۆن گەنم هەیە، بۆیە قسەمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی کردووە، چەند شوێنێکی دیکەمان بۆ دابین بکەن و بتوانین دوو ملیۆن تۆن گەنمی دیکە عەمبار بکەین.

بابەتی پێشتر

کێشەی کۆڵۆنت هەیە؟ ئەم خورادنانە لەیاد مەکە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: دەست بە هەڵمەتێکی کوتان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share