کەشناسێک: هەفتەیەکی سارد و باراناوی بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە هەفتەیەکی سارد و باراناوی بەڕێوەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەگشتی شەپۆلەکە جێگیربووە لەگەڵ وردەکارییەکی کەم لە ڕێژەکاندا و لە ڕۆژی دووشەممەوە 30ـی 11ـی 2026 دەستپێدەکات و تا ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەمێنێتەوە کە سەرەتای دەستپێک لاواز بۆ مامناوەند دەبێت لە ڕۆژانی 30ـی 11 و 1ـی 12.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاشان لە ڕۆژانی 2/ـی 2 و 3ـی 12ـدا بەهێز دەبێت، دواتریش کاریگەرییەکانی بەردەوامیی دەبێت لەگەڵ هاتنی کەشێکی سارد و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و لە سەرجەم ناوچەکانیش لەو ماوەیەدا پێشبینیی بارینی بارانێکی زۆر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە کاتی بوونی گومانی لەسەر بریندارێک پێویستە پۆلیس ئاگاداربکرێتەوە بەڵام چارەسەرکردن لە پێشترە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نابێت پسوڵەی داواکردنی چارەسەری پۆلیس ببێتە ڕێگرێک لە چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندار. ڕائید ئاری…
Total
0
Share