كازمی: ئەركە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆتاییهات

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەركە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆتاییهات و جەختدەكاتەوە لەسەر تەواوكردنی دەرچوونی هێزەكانیان.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ئەركە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆتاییهات، دەرچوونی سەرجەم هێزەكانی و كەلوپەلە سەربازییەكانیان بۆ دەرەوەی عێراق تەواوكرا.

دەشڵێت، ڕۆڵی هاوپەیمانی كورتدەبێتەوە لە ڕاوێژ و پشتیوانی بەپێی دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی ستراتیژی.

كازمی لە تویتەكەیدا دەڵێت، “سوپاسی وڵات و فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوسێ و هاوبەشەكانمان لە شەڕی دژ بە داعش دەكەین و جەختدەكەینەوە لەسەر ئامادەیی هێزەكانمان بۆ بەرگری لە گەلەكەمان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بڕیاردەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق ئەمڕۆ لەبارەی سێ دۆسیەوە کۆدەبێتەوە، کە یەکێکیان تانەدانە لە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی…
Total
0
Share