مۆرینیۆ ناوی چووە لیستی ڕیکۆردەکانەوە

مۆرینیۆ بە بردنەوەی لە بڕینتفۆرد ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکردووە

جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی نزیکدەبێتەوە لە چنینەوەی نازناوی کاراباو و تواندنەوەی بەستەڵەکی 13 ساڵەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا “کاراباو کەپ”، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر برێنتفۆرد تۆمارکرد و وەک یەکەم جەمسەر گەیشتنە یاری کۆتایی.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ئۆپتا”، لە 2008وە واتا ماوەی 13 ساڵە کەڵەشێرە ڕوومیەکانی لەندەن نازناوێکیان بەدەستنەهێناوە، بەڵام مۆرینیۆ سێیەم ڕاهێنەرە لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا سێجاری جیاواز لەگەڵ سێ یانەی جیاواز دەگاتە فاینەڵی کاراباو، کە یانەکانی چێڵسی، مانچستەر یونایتد، تۆتنهامن.

پێشتر تەنها ڕاهێنەران ڕۆن ئاتکینسۆن (مان یونایتد، شیفێڵد وینزدەی، ئەستۆن ڤێلا)، ڕۆن ساوندەرز (نۆریچ سیتی، مان سیتی، ئەستۆن ڤێلا) ئەم ڕیکۆردەیان تۆمارکردووە.

ئەگەر “مۆو” لە یاری کۆتاییدا بەسەر براوەی دێربی مانچستەردا سەربکەوێت و نازناوەکە بچنێتەوە، دەبێتە پێنجەم نازناوی کاراباو لە ژیانی وەرزشییدا لەدوای ساڵانی 2005 و 2007 و 2015 لەگەڵ چێڵسی و 2017 لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

بە نسبەت یانەی تۆتنهامەوە، نۆیەمجارە دەگەن بە یاری کۆتایی و چوارجار بەدەستیانهێناوە، تەنها لیڤەرپوڵ زیاتر لە فاینەڵی جامەکە گەیشتووە کە 12 جارە.

بابەتی پێشتر

کلۆپ هاتووەتە ناو هاوکێشەی ئالابا و ڕێگری لە ڕیاڵ دەکات

بابەتی دواتر

عێراق دەبێت بە بەهەشت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share