گۆڵپارێزی پۆڵەندا (100) یورۆی بە مێسی دۆڕاند و پارەکەشی نەدا

لە ڕووبەرووبوونەوەی نێوان ئەرجەنتین و پۆڵەندا، ڤویچیچ چێزنیی گۆڵپارێزی پۆڵەندا گرەوێک لەگەڵ لیۆ مێسی دەکات و گرەوەکەش دەدۆڕێنێت.

شەوی ڕابردوو ئەرجەنتین (2-0) لە پۆڵەندای بردەوە، هەردوو هەڵبژاردەکە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیال مسۆگەرکرد، بەڵام لە خولەکی 39 دا لیۆ مێسی پەناڵتییەکی لەدەستدا، لە کاتێکدا دانی ماکیلیی داوەر سەرقاڵی لێدانەوەی گرتەکانی (ڤار) بوو، مێسی و چێزنی گفتوگۆیەکی کورتخایەنیان ئەنجامدا.

لەو بارەیەوە چێزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” پێش لێدانی سزاکە لەگەڵ مێسی قسەمان کرد، پێموت گرەودەکەم لەسەر 100 یۆرۆ کە داوەر پەناڵتییەکەت بۆ هەژمار ناکات، بەڵام گرەوەکەم دۆڕاند، هیوادارم بە ڕەتکردنەوەی پەناڵتییەکە قەرەبووم کردبێتەوە، نازانم لە جامی جیهانیدا ڕێگەپێدراوە گرەو بکەم یان نا، ڕەنگە سزاشم بدەن، بەهەرحاڵ.. پارەکەم نەدا، مێسی کەسێک نییە پێویستی بە 100 یورۆ بێت.”

لە دوایین یاریی کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە پۆڵەندای بردەوە، بەڵام هەردوو هەڵبژاردەکە بە پلەی یەکەم و دووەم گەیشتن بە قۆناغی (16).

بابەتی پێشتر

لێدانێکی قورس بەر پۆرتوگال کەوت

بابەتی دواتر

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ: بۆ گەشتی ئێران تەنها پاسپۆرتەکەت بەسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share