جەیمس لە کەمتر لە هەفتەیەکدا سزای دووەمی بەسەردا سەپێنرا

دوای سەپاندنی سزای سڕکردن بۆ ماوەی یارییەک بەسەر لیبرۆن جەیمس، ئەستێرەی تیمی باسكەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز، سزایەکی دیکەشی بەسەردا سەپێنرا.

بەهۆی جووڵەیەکی ناوەرزشییەوە کە بەرامبەر هاندەرانی یانەی ساکرامینتۆ کینگز کردی، ڕایەڵەی یانە پیشەوەرەکان و لیژنەی دیسپلینی سەر بەهەمان ڕایەڵە، لیبرۆن جەیمسی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا و یانەی لۆس ئەنجلس لەیکەرزیان لەهەر هەڵەیەکی ناوەرزشیی ئاگادارکردەوە، بەڵام یاریزانەکە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا چەند وشەیەکی نامۆ و ناوەرزشیی بەکارهێنا.

بەبڕیارێکی نوێ، خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا سزای دارایی بەبڕی 15 هەزار دۆلار بەسەر یاریزانەکەدا سەپاندووە، لەو بارەیەوە بایرۆن سپرویڵ، وتەبێژی خولی یانە پیشەگەرەکان ڕایگەیاندووە، “لیبرۆن جەیمس بەهۆی بەکارهێنانی وشەی ناشرین و ناوەرزشییەوە سزادراوە، بەدەر لەو سزایەی بەهۆی شەڕکردنی لەگەڵ ئیسیا ستیوارت بەسەریدا سەپێنراوە”.

لەناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێکردن لەگەڵ ئیسایا ستیوارتی ئەستێرەی دیترۆیت پیستۆنز، لیبرۆن جەیمس بۆ یارییەك سزای سڕکردنی بەسەردا سەپێنرا، لەو یارییەشدا لەیکەرز بەئەنجامی 106-100 دۆڕاندنی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

مه‌رجى نوێ بۆ گه‌شتكردنى هاوڵاتییان بۆ ئێران ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی دواتر

پاڵەوانێتی فۆرمولا 1 لە کەنداوی عەرەبی یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
Total
0
Share