ئوزێل دوای دوورخستنەوەی لە پێکهاتەکانی ئارسیناڵ بێدەنگی شکاند

ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ئارسیناڵ، مەسعود ئوزێل دوای ئەوەی لە هەردوو پێکهاتەی یوروپالیگ و پریمەرلیگ دوورخرایەوە، ڕاگەیانراوێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکردەوە. 

مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ پێکهاتەی بەشداری یانەکەیی لە خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئاشکراکرد و مەسعود ئوزێلی دوورخستەوە، دواتریش پێکهاتەی بەشداری خولی نایابی ئینگلیزی ئاشکراکرد و دووبارە (عازف اللیل) لە پێکهاتەکەدا بوونی نەبوو.

دوورخستنەوەی ئوزێل هۆکاری وەرزشیی و دارایی لە پشتە، بەڕێوبەرانی گانەرز دەیانەوێت ناچاریبکەن ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بۆیە تاوەکو زستانی 2021 دوورخراوەتەوە و بەر لە کۆتایی بۆندەکەی (2022) هەوڵدەدەن خۆیان لەو موچە خەیاڵییە ڕزگاربکەن کە بۆی تەرخانکراوە (350 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا).

لەم بارەیەوە ئوزێل لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، ” ساڵی 2018 کاتێک بۆندم واژووکرد بڕیارمدا بۆ یانەی ئارسیناڵ بەوەفا بم، ئارسیناڵم خۆشدەوێت و بەداخم بەهەمان شێوە وەفا بەرانبەرم نیشاننەدرا، بەر لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا زۆر خۆشحاڵبووم بە گۆڕانکارییەکان و بە چاودێڕی مایکڵ ئارتێتا ئاستێکی باشم پێشکەشکرد، لە بارودۆخێکی باشدابووین، بەڵام دوای ئەوە هەموو شتێک گۆڕا، ڕێگەپێدراو نەبوو بەشداری یارییەکان بکەم”.

ئوزێل لە درێژەی ڕاگەیانراوەکەدا دەنوسێت، ” هێشتا هەست دەکەم لەندەن ماڵی خۆمە، چەندین هاوڕێی باشم لە یانەی ئارسیناڵ هەیە، پەیوەندیم لەگەڵ هاندەران بەهێزە، سەرباری هەموو شتێک، بەهێزەوە بەردەوامدەبم تاوەکو چانسێک بەدەستدەهێنم، ڕێگە نادەم وەرزی هەشتەمم لە ئارسیناڵ بەم شێوەیە بەڕێبکات، ئەو بڕیارەی دراوە هیچ لە بیرکردنەوەی من ناگۆڕێت، هەموو وزەی خۆم لە مەشقەکاندا بەگەڕدەخەم و لە پێناو دادپەروەریدا دەجەنگم”.

لە مانگی ئازاری 2020 ئوزێل کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بە درێسی ئارسیناڵەوە بەرانبەر وێستهام یونایتد ئەنجامدا و یانەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام براوەبوو، لەدوای ئەو بەروارەوە لە هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا بەشداری پێنەکرا.

بابەتی پێشتر

بە هەڵە لێکدانەوە بۆ پێکانی هازارد کراوە و دوورکەوتنەوەی درێژە دەکێشێت

بابەتی دواتر

لەگەڵ نێیمار و کریستیانۆ و لیڤاندۆڤیسکی یاریکردووە، کۆستا کامیان بە باشتر دەزانێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاڵڤێردی سزایەکی توند دەدرێت

لیژنەی کێبڕکێکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی پێکدادانی نێوان فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و ئەلێکس باینا…
Total
0
Share