بیلال حەسەن پارێزەری ژینگە و ئەندامی رێکخراوی سروشتی کوردستانە، ئەمساڵیش وەک نەریتی ساڵانەی خۆی لە ساڵ رۆژی لەدایک بوونیدا بە ئەندازەی تەمەنی نەماممی چاند، کە تەمەنی بوو بە 28 ساڵ 28 نەمامی چاند.
ناشتنی نەمامەکانی لەگەڵ منداڵانی باخچەی ساوایانی هێشوو لەیەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی هەوارە بەرزە لە دەربەندیخان، ئەنجامدا و لەچالاکییەکەدا تورەکەی قوماشی خامیش دابەش کرا بەسەر منداڵانی باخچەکەدا.
بیلال حەسەن لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەکەدا رایگەیاند، “ئامانجی لەم کارە گەیاندنی پەیامی خۆشویستنی ژینگەیە لە رێگەی نەمام چاندنەوە بۆ منداڵان تا زیاتر ئاشنای ژینگەبن و خزمەت بە درەختەکان بکەن و سروشتی چواردەوریان پاک رابگرن.
وتوشیەتی، “جۆرە چالاکییانە ببێتە کلتور و هاوڵاتیان لەیادەکانی لەدایک بوونیان نەمام و گوڵ بچێنن چوون ئەم کارە دەمێنێتەوە و ژینگەمان زیاتر سەوتر دەبێت و خزمەتێکی گەورەیە بە ژینگەی وڵاتەکەمان.”