روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق رووبەڕووی خراپترین دۆخی وشکەساڵی و کەمئاوی بووەتەوە بە شێوەیەک لە ماوەی 90 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
روانگەی سەوزی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، وشکەساڵی لە عێراق کاریگەریی زۆری هەبووە بە شێوەیەک تەنها ناوچەکانی باشووری نەگرتووەتەوە، بەڵکو باکوور و رۆژئاواشی گرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەدەگی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئەگەر لەو ماوەیەی پێشبینیکراوە بڕی پێویستی باران نەبارێت، بۆ کەمتر لە 4% دادەبەزێت.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو وشکەساڵییەی ئێستا رووبەڕووی بووینەتەوە لە 90 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوەی کە لە دیجلە و فوڕات کەمیکردووە سێ مانگ بارانبارینی بەردەواممان پێویستە.