سەرۆکی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، “لە ساڵی 2023 دا هێڵی ئاسمانیی تورکیا کە یەکێکە لە هێڵە بەنرخەکان و توانیویەتی پێشەنگی خۆی لەو بوارەدا بەهێزکردووە”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بۆ بەرپرسانی باڵای هێڵی ئاسمانیی تورکی ناردووە ئاماژە بەوە دەکات، “بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2023، کۆمپانیاکە بە 56 ملیار دۆلار بەشداری لە زیادکردنی داهاتی وڵاتەکەماندا کردووە”
دەشڵێت، “کۆمپانیاکە پێشەنگی خۆی لەو بوارەدا بەهێزکردووە بە هەناردەکردنی خزمەتگوزارییەکان بە بەهای نزیکەی 16 ملیار دۆلار”.