سندوقی نەخت پێشبینییەكانی دەربارەی گەشەی ئابوری لە ساڵی 2021دا بەرزدەكاتەوە

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینییەكانی دەربارەی گەشەی ئابوریی جیهان لە ساڵی 2021 بەرزكردەوە و دەڵێت، ئەو داڕمانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ساڵی 2020دا دروستیكرد كەمتر دەبێت بەنزیكەی 1% لە پێشبینییەكانی پێشووی.

سندوقی نەخت ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم ئاماژەی بەوەكرد، ڕەزامەندیدان لەسەر ژمارەیەك ڤاكسین و دەستكردن بە پێدانی لەلایەن هەندێك لە وڵاتانەوە لە كانونی یەكەمی ڕابردوەوە هیواكان دەربارەی كۆتایی هاتنی پەتاكە زیاتر دەكەن كە تائێستا بووەتە هۆی توشكردنی 100 ملیۆن كەس و گیان لەدەستدانی زیاتر لە 2.1 ملیۆن لە سەرتاسەری جیهان.

لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، شەپۆلەكانی كۆڤید-19 و دەركەوتنی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەكە مەترسی هەڵدەگرێت، چالاكییە جیهانییەكان لە خوار پێشبینییەكانی بەر لە كۆڤید دەبێت كە بەر لە ساڵێك زیاتر سەریهەڵدا.

پێشبینی دەكرێت نزیكەی 90 ملیۆن كەس بەرەو هێڵی هەژاری بڕۆن لە ساڵانی 2020 و 2021، بەهۆی ئەوەی پەتاكە ڕێگردەبێت لەو پێشكەوتنەی بۆ سنووردانان بۆ هەژاری لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا هاتە ئاراوە. تائێستا ژمارەیەكی زۆری خەڵك بەدەست بێكاری ڕاستەخۆ یان داپۆشراو لە زۆرێك لە وڵاتاندا دەناڵێنن، لەنێویشیاندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

سندوقەكە لە نوێترین ڕاپۆرتەكانیدا دەبارەی پێشبینییەكانی سەبارەت بە ئابوریی جیهانی دابەزینی ئاستی ئابوریی جیهانی بە ڕێژەی 3.5% لە 2020 پێشبینی دەكات، ئەمەش خوێندنەوەیەكی باشترە بە بڕی 0.9% دەربارەی دابەزین بەڕێژەی 4.4% كە لە ڕاپۆرتەكەیدا لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو دیاریكردبوو.

سندوقەكە پێشبینی گەشەی ئابوریی جیهانی دەكات بە ڕێژەی 5.5% لە ساڵی 2021 كە دەكاتە 0.3 خاڵی سەدی لە پێشبینییەكانی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، ئەمەش گەڕاندوەتەوە بۆ پەلەكردن لە پێدانی ڤاكسین لە كاتەكانی دوایی ساڵدا و زۆرێك لە ڕێوشوێنەكانی پشتیوانی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكان و ژاپۆن و هەندێك لە گەورە ئابورییەكانی دیكەوە.

دەشڵێت، پێشبینی دەكرێت ئابوری ئەمریكا بە ڕێژەی 5.1% لە ساڵی 2021 گەشە بكات، هەروەك ئابوری چین 8.1%، هندستان 11.5 و ڕوسیاش بە ڕێژەی 3% لە ساڵی 2021 ڕوو لە گەشەكردن بكەن.

س: ڕۆیتەرز + نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

یەکەمین ڕاهێنانی توخێل لە یانەی چێڵسی

بابەتی دواتر

ژاپۆنییەك بژێوی ژیانی لە "هیچ نەكردنەوە" دەستدەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share