نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە 50 دۆلار نزیكدەبێتەوە

دەگەڕێتەوە بۆ بوونی هیوایەكی گەورە كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە نزیكترین كاتدا بەردەست دەبێت

بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەر یەك نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی هەر بەرمیلێك بۆ سەروو 48 دۆلار بەرزبووەوە.

كاتژمێر 09:14ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم بەكاتی كوردستان نرخی نەوتی خاوی برنت بەڕێژەی 0.71 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 48.19 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، خامی تەكساسیش بەڕێژەی 0.47 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 45.15 دۆلار.

بەمەش هەردوو جۆرەكە بەرزترین نرخیان لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە تۆماركرد.

پێشتر دكتۆر كامەران قادر یەعقوب، مامۆستای زانكۆ و ئابوریناس بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێشبینی دەكرێت بەهای نەوت لە ساڵی 2021دا تا نزیكەی 65 دۆلار بڕوات، ئەوە تاڕادەیەك بوژاندنەوەیەكی باشە، بەڵام دادی عێراق نادات چونكە لە قەیرانێكی قوڵدایە”.

ئەو ئابوریناسە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، “ڕەنگە لە ئەمساڵدا بەهای نەوت تا 55 دۆلاریش بەرزببێتەوە كە هۆكارەكەشی بۆ بوونی ئەو ڤاكسینی دژە كۆرۆنایانە دەگەڕێتەوە”.

هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەیەش وەك ڕۆیتەرز ئاماژەی پێكردووە، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی هیوایەكی گەورە كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە نزیكترین كاتدا بەردەست دەبێت.

هەریەك لە كۆمپانیاكانی مۆدێرنا و فایزەری ئەمریكی و سپۆتنیكی ڕوسی ڕایانگەیاندووە، ڤاكسینەكانیان بەڕێژەی سەرووی 90% دژ بە كۆرۆنا كاریگەرە، لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیای ئەسترازینكا بە یارمەتی زاناكانی ئۆكسفۆرد ڕایگەیاندووە، ڤاكسینەكەیان 70% كاریگەرە و ئەگەری هەیە بۆ 90% بەرزببێتەوە.

 

س: oilprice

بابەتی پێشتر

سوید داوا لە ئێران دەكات لەسێدارەدانی پزیشكێك بوەستێنێت

بابەتی دواتر

هەرێم.. لەماوەی 10 مانگدا توندوتیژی بەرامبەر 8 هەزار ژن كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share