نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە مامەڵەکانی ئاسیادا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 85 دۆلار فرۆشرا.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 13 سەنتی چووە سەر و بە 85.25 دۆلار فرۆشرا، هاوکات نەوتی خاوی تەکساسیش 14 سەنتی چووە سەر و بە 80.84 دۆلار فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی نرخی ئەمڕۆی نەوت بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردوو بووە، پێشبینیش ناکرێت لەئێستادا دابەزین بەخۆیەوە ببینێت، ئەمەش پاش ئەوەی رێکخراوی ئۆپیک کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانیان لە مانگی داهاتووەوە راگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: پێشوازی لە پەسەندکردنی ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) پێشوازی لە پەسەندکردنی ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە هەمواری بودجەی فیدراڵیدا…
Total
0
Share