بوومەلەرزەیەکی بەهێز فلیپینی هەژاند

لە باشووری فلیپین، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

میدیاکانی وڵاتەکە بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی دافاو ئۆکسیدەنتال لە باشووری فلیپین روویدا.

پەیمانگای گڕکان و بومەلەرزەزانیی فلیپین رایگەیاند، “ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 76کیلۆمەتر و بە دووریی نزیکەی 119کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی دوورگەی سارانگانی بووە”.

پەیمانگاکە رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە بوومەلەرزەی دیکەش رووبدات، بەڵام رەتیکردەوە مەترسی دروستبوونی تسۆنامی هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 درێژدەکاتەوە

ئۆپێک پڵەس درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا کۆتایی ساڵی 2025 راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس…
Total
0
Share