پنتاگۆن: دوای کشانەوەمان هیچ ڕۆڵێکی سەربازیمان لە ئەفغانستان نابێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختیکردەوە، هەڕەشەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول تائێستا بەردەوام و جددین، دڵنیاییشیدا لەوەی دوای کشانەوەیان هیچ ڕۆڵێکی سەربازییان لەو وڵاتە نابێت و ئێستا لە دۆخی گواستنەوەی هێزەکانیاندان.

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئێمە ئێستا لە کاتێکی هەستیارداین و مەترسیمان لەسەر، هەڕەشەکان تائێستا بەردەوام و جددین و هەدێکیشیان دیاریکراون”.

ویلیام هانک تایلەر جێگری سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ناوچەکە وتی، “زیاتر لە 122 هەزار کەسمان لە ئەفغانستان گواستووەتەوە، لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 400 کەسیان ئەمریکین.

لەبارەی کەوتنی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی لەماوەیەکی کەمدا ئەو تایلەر وتی، “هیچ کەسێک پێشبینی ئەو خێراییە پێوانەییەی نەدەکرد کە حکومەتی ئەفغانستان تێیدا شکستیهێنا”.

وتیشی، “پێویستە لەسەرمان ئامادەبین بۆ هەر مەترسی و هەڕەشەیەک لە ئەفغانستان”، جەختیکردەوە وڵاتەکەی وەڵامی هەر هێرشێک بەشێوەیەکی “ڕاستەوخۆ و توند” دەداتەوە لەسەریان لەو وڵاتە، لەگەڵئەوەشدا “لەدوای 31 ئابەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی سەربازیی لەو وڵاتە نابێت”.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بەتۆمەتی قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندن لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی نەخۆشخانەی ئاسا سەرلەنوێ دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share