شاژنە ئێلیزابێس چی لەگەڵ خۆیدا دەباتە گۆڕەوە؟

ئیلیزابێس-ی دووەم، شاژنی كۆچكردووی بەریتانیا

ئەگەرچی خاوەنی 300 پارچە خشڵ و ئێكسسواراتی گرانبەهایە، شاژنی كۆچكردوو تەنها ئەڵقەیەك و جوتێك گوارەی پێدەبڕێت.

شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی كۆچكردووی بەریتانیا لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی ژیانیدا، خاوەنی 300 پارچە خشڵ و ئێکسسواراتی گرانبەها بووە، بەڵام بڕیارە لە کاتی بەخاکسپاردنیدا تەنها بە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی کە لە زێڕ دروستکراوە، لەگەڵ جووتێک گوارەی مروارییەوە بەخاکبسپێردرێت.

بڕیارە ڕێوڕەسمی فەرمی بەخاكسپاردنی شاژن لە 19ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، پاش ئەوەی ئەمڕۆ تەرمەكەی گەیشتە هۆڵی كەنیسەی وستمنستر لە ناوەڕاستی لەندەن.

شاژن پێنجشەممەی ڕابردوو لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share