ئەکسیۆس: ئێران شەش مووشەکی ئاراستەی قەتەر کرد

ماڵپەڕی ئەکسیۆس-ی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کەمێک لەمەوبەر شەش مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی بنکەیەکی ئەمریکی لە قەتەر کرا.

ماڵپەڕەکە ئەوەیخستووەتەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەی گەورە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بیستراوە و بە وتەی چەند سەرچاوەیەکیش کە بۆ ماڵپەڕەکە قسەیانکردووە، دەنگی تەقینەوەکە هێرشی مووشەکیی ئێران بووە بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر.

ئاکسیۆس دەڵێت، ئێران لەو هێرشەدا شەش مووشەکی بەکارهێناوە و لانیکەم، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای کردووەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی ئەکسیۆس، ئەو بنکەیەی ئەمریکا کە کراوەتە ئامانج، بنکەی (ئەلعودەید) بووە، کە دەکەوێتە نزیک دەوحە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گیانلەدەستدان لە کارەساتەکەی لیبیا 20 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت و تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

ئەو زریان و لافاوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شارەکانی باکووری رۆژهەڵاتی لیبیای گرتووەتەوە، تا ئێستا کاریگەرییەکانی بەردەوامە لە…
Total
0
Share