کوردێک بووە براوەی خەڵاتی ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە

ژنە چالاکوانێکی کوردی بواری ژینگە، بووە براوەی خەڵاتی ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی 2023.

هێرۆ ئەحمەد، چالاکوانی بواری ژینگە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بە شانازیەوە یەکێک بوم لە براوەکانی خەڵاتی ( ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی 2023) کە لەلایەن سەنتەری جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ پێم بەخشرا.

ئاماژە بەوەش دەکات، “خەڵاتەکان رێزلێنانێکە بۆ هەوڵە ماندوو نەناسەکانی ئەو تاکانەی کە کاردەکەن بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا”.

هەموو ساڵێک لە 10ی کانوونی دووەمدا رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بە یادی پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 1984 لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەچێت.

لە ساڵی 2021 سەنتەری جنێڤ خەڵاتی دانپێدانانی مافی مرۆڤی (HRRA) بۆ یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە دامەزراند لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بەڵگەی گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوكردەوە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامیی بڵاوكردەوە. هەڵەز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی…
Total
0
Share