ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ لە سنووری پارێزگای سلێمانی نییە

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت،”ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ ئەو پزیشكە نییە كە ناوەكەی بڵاوكراوەتەوە، بەڵكو پزیشكەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا نییە.

ئەو پەرلەمانتارە لە ڕوونكردنەوەكەیدا دەڵێت، “بەداخەوە هەندێك پەیج ناوی بەڕێزێكیان هێناوە ئەو پزیشكەی كە باسم كردووە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا نییە”.

هەڵەدنی وتی، ” ئەو پزیشكە پەیوەندی پێوە كردووم و دڵنیام كردووەتەوە ئەو زانیارییەی لای منە بەڕێزتان نین و دەتوانيت پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوانمان بكەیتەوە “.

ئەو پەرلەمانتارە سوپاسی وەزیری تەندروستی دەكات كە لەسەر بابەتەكە هاتووەتە سەر هێڵ.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو ،پزیشكێك دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ و تا ئێستا دەستگیرنەكراوەو هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی بەرامبەر نەگیراوەتەبەر.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەدات

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستیی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share