بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: ئاگرێک بەبێ زیان کۆنترۆڵکرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، ئاگرێک لە نزیک مزگەوتێکی شارەکە بەبێ زیان کۆنترۆڵکرا.

زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگرێک لە نزیک مزگەوتی دارولئیحسان کەوتەوە، دوو تیمی بنکەکانی بەرگریی شارستانیی (هەڵەبجە و پیرمحەمەد) دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

وتیشی، ڕووداوەکە هیچ جۆرە زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بە تەواوی کۆنترۆڵکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژێک دەستگیرکرا

پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر هاوڵاتییەکی کوشتووە و هەڵاتووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەناردەکردنەوەی نەوت سەرکەوتووبوو

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێکردەوە و سەرکەوتووبوو. وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share